لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، وهزارهتى پێشمهرگهى ههرێمی كوردستان ڕایدهگهێنێت ، سەر لەبەیانی ئەمرۆ ١٢/١٢/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی (سەربەست لەزگین) بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق جەمال محمد سەرۆکی ئەرکان، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەت، پێشوازی کرا لە جەنەراڵ کۆرۆم سوپاسالاری هەنگاریا و کونسولی هەنگاریا لە هەولێر، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە لە رێورەسمێکدا پەردە لەسەر پێشانگای بەردی هەنگاری کوردستان وەک سیمبولی خاک و نیشتیمان لادرا.
لەو رێورەسمەدا بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی هاوکاری و پاڵپشتیەکانی سوپای هەنگاریای کرد کە لەسەرەتای شەری دژی داعش بەردەوام بە مەشق و راهێنان و چارەسەرکردنی بریندارانی پێشمەرگە رۆڵیان هەبووە، رۆلی ئەو وڵاتەشی بەرز نرخاند لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندیەکانیان لەگەل هەرێمی کورستان.
هەر لە وتەکەیدا بریکاری وەزارەت ئاماژەی بە کردنەوەی پێشانگاکە کرد کە کۆکراوەی بەردی بەنرخی خاکی کورستان و هەنگاریایە کە گوزارشتە لە هاوبەشی و هاوسۆزی هەردوو گەل.
دواتر (جەنەراڵ کۆرۆم) سوپاسالاری هەنگاریا ستایشی خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی پێشمەرگەی کورستانی کرد و رایگەیاند ئێستا پێشمەرگە ناوێکی مەزنە و جیهان ئاشنایە پێی وتیشی: سەرەرای پەیوەندیەکانی رابردوومان لەگەل هێزەکانی پێشمەرگە لە ئێستادا لە رێی ژمارەیەکی زۆر راوێژکارانی سەربازی هەنگاری لە هەولیر بەردەوامین لە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.
سوپاسالاری هەنگاریا پێشانگای بەردی هەنگاریا – کوردستان ی بە نیشانەی وەفا و هاوسۆزی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای هەنگایا وەسف کرد.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا بەناوی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای هەنگاریا سوپاسی هونەرمەند (ئيسماعیل خەیات) کرا کە بە شێوەیەکی هونەری بەرز بەردەکان و سیمبولە هاوبەشەکانی نێو پێشانگای نەخشاندبوو لەلایەن خۆشیەوە (اسماعیل خەیات) لە بارەی پێشانگاکەوە سوپاسی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای هەنگاریای کرد کە بەو شێوەیە پێشوازیان لە پێشانگاکەی کردووە، هیواشی خواست گەلی کورد و گەلی هەنگاریا وەک هەمیشە دۆست و هاورێی یەک بمێننەوە.

شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.