له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی فه‌ره‌نسا، دوو ئێله‌گ زه‌رد پێكه‌وه هاوسه‌رگیرییان كرد.
له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا كه به ناڕه‌زایه‌تی ئێله‌گ زه‌رده‌كان ناوبانگی ده‌ركردووه، دوو ئه‌ندامی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له سه‌ر شه‌قام پێكه‌وه هاوسه‌رگیرییان كرد.
ئه‌م هاوسه‌رانه كه پێشتر نیازی هاوسه‌رگیرییان هه‌بووه، ڕێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیری خۆیان له سه‌ر شه‌قامێك به‌ڕێوه برد.
ئه‌م دوو ئێله‌گ زه‌رده له كاتێكدا چه‌ندین كه‌س له خۆپێشانده‌ران له گه‌ڵیان بوو، به ئاماده‌بوونی قه‌شه‌یه‌ك به فه‌رمی بوونه هاوسه‌ر و پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێكی كورت، به‌ره‌و مانگی هه‌نگوینی خۆیان به‌ڕێ كه‌وتن.
له ڕۆژی هاوسه‌رگیری ئه‌م دوو ئێله‌گ زه‌رده‌دا پۆلیسی فه‌ره‌نسا به سه‌دان خۆپێشانده‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، به ده‌یان كه‌سیش له ئێله‌گ زه‌رده‌كان تا ئێستا بریندار بوون.
سه‌رچاوه/جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.