به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13 ى 12 ى 2018 ، عه‌میدی ھاتووچۆ( دیاری ئیببراھیم ئاغا جادر شێروانی) بهڕووداوێكى نه‌خوازراو كۆچى دوایی كرد .
لیوا ڕزگارعه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، عه‌مید دیاری ئیبراهیم ئاغا جادر شێروانى ، به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری بووه لهبهڕێوهبهرایهتیهكهمان ، دوێنێ چوارشه‌ممه له ڕووداوێكى نه‌خوازراو له‌سه‌ر په‌یژه به‌رده‌بێته‌وه به‌هۆیه‌وه به‌یانى ئه‌مرۆ كۆچى دوایی كرد .
لیوا رزگارعهلی به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌س و كاری و بنه‌ماڵه‌كه‌یانی كرد و هیوای خواست دواناخۆشیان بێت كۆچ كردووش ڕۆحی ئارام بێت .
عه‌مید دیاری ئیبراهیم ئاغا جادر ده‌كاته باوكی بارین كه كارمه‌نده له به‌شى مالپه‌ری كوردستان تیڤی ، به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری مالپهر و ستاف پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى بارین ده‌كه‌ین ، خودای گه‌وره سه‌بوری و ئارامی ببه‌خشێت پێى دوا ناخۆشی بێت ، كۆچ كردووش به‌هه‌شت جێگای بێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.