سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو رایگه‌یاند، شڵه‌ژانی سه‌قامگیری سعوودیه، مانای شڵه‌ژانی سه‌قامگیری ھه‌موو جیھانه.
بێنیامین ناتانیاھو له وه‌ڵامی پڕسیارێك له‌باره‌ی رووداوی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی به رۆژنامه‌وانانی گوت "ئه‌وه‌ی له كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له شاری ئیستانبوڵ روویدا، كارێكی چه‌په‌ڵ بوو، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه به‌باشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه كۆپییه‌كی له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاھو ئه‌وه‌شی گوتووه : پێویسته له‌سه‌ر وڵاتان به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندییان ھه‌یه، بزانین چی كارێك له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكردووه، كاره‌كان له روانگه‌ی گرنگی سعوودیه و ئه‌و رۆڵه‌ی كه له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌یگێرێت، ھه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.
ھه‌روه‌ھا گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری سعوودیه بشڵهژێندرێت، نه‌ك ته‌نھا سه‌قامگیری رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو بگره سه‌قامگیری ھه‌موو جیھانیش ده‌شڵه‌ژێت، بۆیه من وای بۆ ده‌چم كه ئه‌م پرسه له‌به‌رچاو بگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.