به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو رایگه‌یاندووه، ھه‌ر كارێك كه پێویست بێت له پێناو به‌رگریكردن له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر رژێمی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات كه به به‌رده‌وام داوای وێرانكردنی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی گوتووه "هه‌ر ھێرشێك ئه‌گه‌ر پێویست بكات له پێناو به‌رگریكردن له خۆمان ئه‌نجامی بده‌ین، به‌دووری نازانم، ھه‌روه‌ھا سوپاكه‌مان تاكه سوپایه له جیھان كه له‌ئێستادا راسته‌وخۆ دژ به ھێزه‌كانی ئێران كار ده‌كات، ئه‌و كاره‌ش له سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌و ھێزانه ده‌بینه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو ھه‌روه‌ھا گوتوویه‌تی: ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت، سوپای ئێران له دووری ھه‌زار ٥٠٠ كیلۆمه‌تره‌وه بھێننه نزیك سنوورمان، مووشه‌كی ئه‌وتۆ جێگیر بكه‌ن كه مه‌وداكانیان ده‌گاته ٤٠٠ بۆ ٧٠٠ كیلۆمه‌تر كه ئیسرائیل به ته‌واوی ده‌پێكێت.
بێنیامین ناتانیاھو زیاتر له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت ٨٠ ھه‌زار چه‌كدار له میلیشیا شیعه‌كان ره‌وانه‌ی سووریا بكه‌ن و ئامانجه‌كه‌ش روونه، وێرانكردنی ئێمه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ھه‌روه‌ھا گوتی: راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بینه‌وه له سووریا، ئه‌گه‌ر ناچاریش بووین ئه‌وا ھه‌رچی پێویست بوو له پێناو به‌رگریكردن له خۆمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.