Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 08:53

تێچووی ئاهه‌نگی " ئیشا " 100 ملیۆن دۆلاره‌

سامانه‌كه‌ی 47 ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه‌
کوردستان TV
100%


له‌ وڵاتی هیندستان ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچه‌ بازرگانێك ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌خایه‌نێت و تێچووی ئاهه‌نگه‌كه‌ش نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " بلۆمبیرگ " هاتووه‌ ، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری نێوان  " ئیشا " كچی گه‌وره‌ بازرگانی هیندستانی " موكیش ئه‌مبانی " و بازرگانێكی ناسراوی هیندستان به‌ ناوی " ئاناند بیرمال " ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌خایه‌نێت و پێشبینی ده‌كرێت ببێته‌ گرانترین ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌ هه‌موو جیهان كه‌ تیچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت .

ئه‌م ئاهه‌نگه‌ له‌ دوو شاری گه‌وره‌ی هیندستان ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌دار و گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ داوه‌تكراون كه‌ له‌ نێویاندا " هیلاری كلینتۆن " وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌یه ، له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا گۆرانیبێژی ناوداری جیهان (بینوسیه‌) بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك گۆرانی ده‌ڵێت .

جێی باسه‌  " ئیشا " له‌ ئێستادا ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌ و كچی گه‌وره‌ بازرگانی هیندستانی ( موكیش ئه‌مبانی ) یه كه‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی 47 ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.