له‌جیهاندا خانه‌واده‌ی ملیاردێر زۆرن، ٢٥ خانه‌واده له‌جیهاندا سامانه‌كانیان له‌قه‌باره‌ی ئابووری زۆریك له وڵاتانی جیهان گه‌وره‌تره، له‌ئێستادا نزیكه‌ی ٢ هه‌زار ملیاردێر هه‌ن كه دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر ٧٢ وڵات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "Business Insider"ی ئه‌مریكی، سامانی ئه‌و ملیاردێرانه ده‌گاته ٩.١ تریلیۆن دۆلار.
سامانی ده‌وڵه‌مه‌ندترین ٢٥ خانه‌واده له‌جیهاندا سامانه‌كانیان ده‌گاته ١.١ تریلیۆن دۆلار.
ئه‌مه‌ش لیستی ١٠ ده‌وڵه‌مه‌ندترین خانه‌واده‌یه له‌جیهاندا:
یه‌كه‌م: خانه‌واده‌ی واڵتۆنی ئه‌مریكی: خاوه‌نی زنجیره ماركێته‌كانی "Walmart"ن بۆ بازرگانی به‌شبه‌ش، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی فرۆشتن به پشك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، پوخته‌ی به‌های سامانی ئه‌م خانه‌واده ده‌گاته نزیكه‌ی ١٥١ ملیار دۆلار و، ئه‌م سامانه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر ٧ كه‌سی ئه‌و خانه‌واده‌یه..
دووه‌م: خانه‌واده‌ی كۆكی ئه‌مریكی: كۆمپانیای "Kock lndustries" تایبه‌تمه‌ند له‌بواری پاڵاوتنی نه‌وت، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی سامانی ئه‌م خانه‌واده‌یه‌یه، به‌های سامانی ئه‌م خانه‌واده ده‌گاته نزیكه‌ی ٩٨.٧ ملیار دۆلار.
سێیه‌م: خانه‌واده‌ی مارسی ئه‌مریكی: كه تایبه‌تمه‌ندن له دروستكردنی چوكولاته، به‌های سامانی ئه‌م خانه‌واده گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی ٨٩.٧ ملیار دۆلار، ئه‌م خانه‌واده خاوه‌نی كۆمپانیای "Marc lnc"ی به‌ناوبانگن.
چواره‌م: هه‌ر سێ خانه‌واده‌ی ڤان دام و، دی سپۆیلبیچ و، دی میڤیوسی به‌لجیكی: دروستكركردنی خواردنه‌وه‌ی "بیره" سه‌رچاوه‌ی سامانی ئه‌م سێ خێزانه‌یه، به‌های سامانه‌كانیان نزیكه‌ی ٥٤.١ ملیار دۆلار ده‌بێت، كۆمپانیای Anheuser - Busch lnBev، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی سامانیانه.
پێنجه‌م: خانه‌واده‌ی دۆمای فه‌ڕه‌نسی: سه‌رچاوه‌ی سامانی ئه‌م خێزانه كۆمپانیای "Hermes"ه، به‌های سامانی ئه‌م خانه‌واده نزیكه‌ی ٤٩.٢ ملیار دۆلار ده‌بێت و، ئه‌م خانه‌واده یه‌كه‌م خانه‌واده‌ن كه له ساڵه‌كانی سه‌ده‌ی ١٩ ده‌ستیانكرد به بازرگانی و دروستكرنی كه‌ره‌سته‌ی سواربوونی ئه‌سپ
شه‌شه‌م: خانه‌واده‌ی وێرتهایمه‌ر فه‌ڕه‌نسی: ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م خانه‌واده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، كۆمپانیای "Chanel"ی تایبه‌تمه‌ند له بواری مۆده، سه‌رچاوه‌ی سامانی ئه‌م خانه‌واده‌یه‌یه، به‌های سامانی ئه‌م خانه‌واده ده‌گاته نزیكه‌ی ٤٥.٦ ملیار دۆلار
حه‌وته‌م: خانه‌واده‌ی ئه‌مبانی له هیندستان: خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی پاڵاوتنی نه‌وتن له‌جیهاندا، هه‌روه‌ها خاوه‌نی كۆمپانیای "Reliance lndustries"ن، به‌های سامانی ئه‌م خانه‌واده نزیكه‌ی ٤٣.٣ ملیار دۆلار ده‌بێت.
هه‌شته‌م: خانه‌واده‌ی كوانت له ئه‌ڵمانیا: به ده‌وڵه‌مه‌ندترین خانه‌واده‌كانی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێن، خاوه‌نی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی به‌ناوبانگن له ئه‌ڵمانیا كه ناسراوه به "BMW"، به‌های سامانی ئه‌م خانه‌واده‌یه نزیكه‌ی ٤٢ ملیار دۆلار.
نۆیه‌م: خانه‌واده‌ی كارگڵ ــ ماكمیلانی ئه‌مریكی: خاوه‌نی كۆمپانیای "Cargill lnc"ی كشتوكاڵین، كه تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه له‌م بواره‌دا له‌ساڵی ١٨٦٥ه‌وه، پوخته‌ی به‌های سامانی ئه‌م خانه‌واده ده‌گاته ٤٢.٣ ملیار دۆلار، ئه‌م خانه‌واده ١٤ ملیاردێری تاكه كه‌سی تێدایه.
ده‌یه‌م: هه‌ردوو خانه‌واده‌ی "بۆیهرینگه‌ر و ڤۆن باومباك"ی ئه‌ڵمانی: كه نزیكه‌ی ١٣٠ ساڵه كۆنترۆڵی دروستكردنی ده‌رمانیان كردووه له ئه‌ڵمانیا و، كۆمپانیای Boehringer lngelheim، كه گرنكترین كۆمپانیای ده‌رمانه له ئه‌ڵمانیا هی ئه‌م دوو خانه‌واده‌یه، پوخته‌ی به‌های سامانی ئه‌و دوو خانه‌واده ده‌گاته ٤٢.٢ ملیار دۆلار.
سه‌رچاوه/دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.