ساڵانه له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رزڕاده‌گیرێت و ئاڵای كوردستان به‌رزده‌كرێته‌وه.
مێژووی ئاڵای كورستان بۆ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ده‌گه‌ڕێته‌وه،به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌ت و سه‌رجه‌م شار و شاروچارچه‌كه‌كانی كورستانه‌و ئه‌و رۆژیان وه‌ك رۆژێكی نه‌ته‌وه‌ی به‌رز راگیرا.
بۆیه‌كه‌م جار پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د له 17/12/1945 ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باڵاخانه‌ی شاره‌وانی مه‌هاباد به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رزكردوه‌و هه‌رچه‌نده پێشتر له داموده‌زگاكانی باشووری كوردستاندا ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌كرا، به‌ڵام رۆژی 11-11-1999، په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ئاڵای كوردستانی په‌سه‌ندكرد و له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 2004 به بڕیاری ژماره 48 رۆژی 17 ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكی به رۆژی ئاڵای كوردستان دانا.
له ساڵی 1999، په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 17ـی كانوونی یه‌كه‌م (17ـی 12)ـی هه‌موو ساڵێكی، وه‌ك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاری كرد.
دیاریكردنی ئه‌و رۆژه به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه بوو له رۆژی 17/12/1946 له شاری مه‌هاباد، كه مانگێك به‌ر له راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان، كه له شاری مه‌هاباد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راگه‌یه‌ندرا و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردستان دیاری كرا و مسته‌فا بارزانی، رێبه‌ری شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانیش وه‌ك سوپاسالاری كۆمار، دیاری كرا، هه‌ڵكرا.
ئاڵای كوردستان به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته ئاڵای فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان و نیشانه و ره‌نگه‌كانیشی دیاری كراوه.
هه‌روه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، ئاڵای كوردستان لاكێشه‌یه و پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌كه‌یه‌تی و دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر سێ لاكێشه‌ی یه‌كسان.
لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره و هێمایه بۆ شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، لاكێشه‌ی ناوه‌ڕاست سپییه و هێمایه بۆ ئاشتیخوازیی گه‌لی كوردستان و ئازادیی و لێبووردن، هه‌روه‌ها لاكێشه‌ی خواره‌وه سه‌وزه و هێمایه بۆ كشتوكاڵ و ژینگه‌ی كوردستان.
خۆرێك، كه به یاسا دیاری كراوه، له ناوه‌ڕاستی ئاڵاكه‌یه و هێمایه بۆ به‌رده‌وامیی ژیان و جه‌ژنی نه‌ورۆز.
به‌پێی یاساكه، جگه له‌و ره‌نگ و هێمایانه نابێ هیچ نووسین یان ره‌نگ و وێنه‌یه‌كی دیكه بخرێته سه‌ر ئاڵای كوردستان.
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان:
یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:26
رۆژی بڕیار:11/11/199
((بڕیار))
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسی ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/11/1999ی‌دا یاساكاری كردووه ، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا:
یاسای ژماره ((14)ی ساڵی 1999
یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده یه‌كه‌م:
هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به شێوه‌ی لاكێشه‌یی ، كه پانیه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و ، دابه‌ش كراوه له‌سه‌ر سێ لاكێشه‌ی ئاسۆیی یه‌كسان له درێژی و پانی دا‌و ، پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه:

1-لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ڕه‌نگی سوره‌و ، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده.
2-لاكێشه‌ی ناوه‌راست ڕه‌نگی سپی ده‌بێت ، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه (تسامح) ، كه خه‌ڵكی كوردستان ئاواته خوازیه‌تی.
3-خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی لاكێشه سپییه‌كه‌وه‌و ، چه‌قه‌كه‌ی خاڵی یه‌كتر بڕینی تیره‌ی لاكێشه سپیه‌كه ده‌بێت و ، تیره‌ی خۆره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه سپیه‌كه ده‌بێت و ، (21) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه ده‌رده‌چێت به شێوه‌ی سێگۆشه‌ی دوو لا یه‌كسان و ، بنكه‌كانی ( ) یه‌ك لسه‌ر بیست و یه‌ك له چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه ده‌بێت و ، درێژیشیان بگاته نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه سوور‌و سه‌وزه‌كه . خۆره زه‌رده‌كه هێمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیوا و ئومێده‌و ، (21) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه ، ڕۆژی به‌رخودان و ڕاپه‌ڕین و شۆرش ڕزگاریی دژ به زوڵم و زۆر‌و چه‌وساندنه‌وه.
4-لاكێشه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگی سه‌وز ده‌بێت و ، هێمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستان.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.