حكومه‌تی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه هێشتاش پابه‌نده به هاوكاریی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو، به‌ڵام وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامیش ده‌بێ پابه‌ندبن به‌م ئه‌نجومه‌نه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رۆژی شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ده‌وحه‌دا وتیی: ئێمه بڕوامان ئه‌وه‌یه كه وه‌ك وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه یه‌كگرتوویی زیاترمان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه له‌چاو وڵاتانی دیكه، به‌ڵام خودی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو له‌ڕاستیدا هیچ هێزێكی نییه و بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازیی تیایدا ئه‌نجامبدرێت پێویسته گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌لسانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: ئه‌م ئه‌نجومه‌نه میكانیسمی كارای تێدا هه‌یه، به‌ڵام هیچكات كاری پێنه‌كراوه، چونكه ژماره‌یه‌ك وڵات پێیانوایه پێویست ناكات ئه‌و میكانیسمانه بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌بێ دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و یاسایانه‌ی په‌سه‌ندیان ده‌كه‌ین هه‌موو ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
تا ئێستا نێوه‌ندگیرییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها كوێت و عه‌ممان وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و چوار وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه _ واته سعوودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر _ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. هه‌ڵبه‌ت واشنتن زۆر پێداگیریی ده‌كات له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی نێوان ئه‌م وڵاتانه بۆ ئه‌وه‌ی بیانكاته به‌ره‌یه‌كی به‌هێز له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.