شوێنه‌وار ناسانی میسری گۆڕێكی خێزانی كۆنیان له ناوچه‌ی سه‌قاره نزیك قاهیره‌ی پایته‌خت دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4 هه‌زار و 400 ساڵ له‌مه‌به‌ر .
حكوومه‌تی میسر رۆژی شه‌ممه وێڕای پشتڕاستكردنه‌وی ئه‌م هه‌واڵه ئاشكرای كرد: به‌گوێره‌ی لێكۆڵێنه‌وه‌كانیان پێده‌چێت ئه‌و گۆڕه تاییه‌ت بێت به كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی پایه‌به‌رز به ناوی ،واح تی، كه له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری پێنجه‌م بنه‌ماڵه‌ی فیرعه‌ونه‌كانی میسر ژیاوه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری شوێنه‌وارناسانی میسری ئاشكرایكرد كه ئه‌و گۆڕه به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار سه‌رسووڕهێنه‌ر به نوێی و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه نه‌شێواوه.
خالد عه‌نانی وه‌زیری شوێنه‌وارناسی میسر به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: له‌م گۆڕه‌دا، جگه له كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به خاوه‌ن گۆڕه‌كه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له په‌یكه‌ری ره‌نگ كراوه‌ی گه‌وره، كۆمه‌ڵێك كه‌لو په‌لی تایبه‌ت به خێزانی ئه‌و خاوه‌ن گۆڕه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه مانگی رابردوو ئه‌و گروپه شوێنه‌وارناسییه، ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی شوێنه‌واری مێژووییان له سه‌قاره دۆزیه‌وه كه ده‌گوترێت مێژووه‌كه‌یان بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوچه‌ی سه‌قاره ده‌كه‌وێته باشووری قاهیره و گۆڕستانێكی به‌رفراوانی مێژووییه، هیره‌می پلكانی جوزر یه‌كێكه له شوێنه‌وار مێژوویه‌كانی دیاری جیهان كه له‌و ناوچه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.