په‌رله‌مانتارێكی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو، مینحه و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسیی هاوتای حكوومه‌تی فیدرال ده‌كرێت.
هه‌دار زوبێر ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو، مینحه و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسیی هاوتای حكوومه‌تی فیدرال ده‌كرێت و گوتی: خۆشبه‌ختانه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩دا زیادكراوه، خۆمان له لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانییان سیاسیی په‌رله‌مانی عێراقین و حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی راده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مینحه و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسیی هاوتای ئه‌وه‌ی عێراق بكرێت، پڕۆژه‌كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، ئه‌گه‌ر هیچ شتێك روونه‌دات له بوودجه‌ی ٢٠١٩دا هاوتا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.