لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 9:40 ى به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 16 ى 12 ى 2018 ، له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - گوێر رووداوێكی پێكدادان دروستبوو له‌نێوان بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره‌و پیكابێكی ده‌بل قه‌مه‌ره
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا شۆفێری پیكابه‌كه دوای گه‌یاندنى به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێریش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كه گه‌رانده‌وه ، بۆ ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه له‌م شه‌قامه تاكسایده هه‌وڵی دابوو مانۆڕی تێپه‌راندن ئه‌نجام بدات ، به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌نه‌بوونی ئۆتۆمبێل لهسایدهكهی تر كه‌ئه‌مه‌ش وایكرد بكه‌وێته سه‌ر ڕێڕه‌وی پیكابه‌كه و خۆی پیابكێشێت
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ینێت ، داوا لهشۆفێرانمان ده‌كه‌ین كه‌وا هه‌میشه به‌ر له‌مانۆڕی تێپه‌ڕاندن دڵنیابن لهچۆلی شه‌قامه‌كه له‌دیوه‌كه‌ی تر ئینجا تێپه‌ڕاندن ئه‌نجام بده‌ن


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.