زانایان پێیانوایه ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی گلێنه‌ی چاوی ئاژه‌ڵه‌وه ئه‌وه ده‌ستنیشان بكرێت كه ئاخۆ ئه‌م ئاژه‌ڵه ڕاوچییه یاخود نێچیره ؟
به شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه ده‌بنه نێچیر خاوه‌ن گلێنه‌یه‌كی چاوی ئاسۆیین و به‌زۆریش چاوه‌كانیان كه‌وتۆته لایه‌كانی سه‌ریان به‌مه‌ش ده‌توانن به گۆشه‌ی (360) پله ببین و هه‌ستیارتربن بۆ دۆزینه‌وه‌و بینینی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كانی دی، به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه ڕاوكه‌رن خاوه‌ن گلێنه‌ی چاوی ستونین ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یان پێده‌دات كه له نزیكه‌وه نێچیره‌كانیان بیبین و هه‌روه‌ها به‌وردی چاودێری جووڵه‌یان بكه‌ن، زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه ڕاوكه‌ره‌كان چاوه‌كانیان به ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌یه.
ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو باڵنده‌كاندا نابینرێت، چونكه زۆربه‌یان خاوه‌ن گلێنه‌ی چاوی وه‌ك مرۆڤن واته (بازنه‌یی) ن، چونكه كاتێك له ئاسماندا ده‌فڕن پێوستیان به گۆشه‌یه‌كی فراوان و جێگیر هه‌یه بۆ بینینی شته‌كان
سه‌رچاوه/ كۆردیۆ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.