رۆژی دووشەممە 17/12/2018 تیروپشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ رادەكێشرێت ، رەنگە سەرجەم تیپە گەورەكان وەك یۆڤانتس و ریال و بایرەن و بەرشلۆنە و پاریس چاوەڕێی یاری ئاگرین دەكەن و هاندەرانیان دەستیان لەسەر دڵیانە ، بەڵام یانەی مانچستەر سیتی و راهێنەرەكەی تووشی ئەم دڵەراوكێیە نەبونەتەوە و چانسێكی باشیان هەیە بۆ ئەوەی لەم قۆناغە رووبەرووی تیپێكی گەورە و بەهێز نەبنەوە ، هۆكاری ئەم چانسە باشە بۆ مان سیتی و گورادیۆلا ناگەڕێتەوە بەڵكو هۆكارەكەی یانەكانی دیكە ئینگلتەران كەبەشداریان لە چامپیۆنزلیگ كردووە كە بریتین لە مان یونایتد و لیڤەرپول و تۆتنهام ، لە چانسی باشی مان سیتی ئەم سێ یانەیە پلەی دووەمی گروپەكانیان بەدەست هێناوە ئەوەش مانای ئەوەیە كەنابێت بەرامبەر مان سیتی یاری بكەن كە یەكەمی گروپەكەی بوو ، بۆیە مان سیتی تەنها ئەگەری یاریكردنی بەرامبەر 4 یانە دەبێت كە ئەوانیش بریتین لە ئەتلەتیكۆ مەدرید و شالكە و رۆما و ئەیاكس ئەمستردام ، بەپێی بۆچوونی چاودێرانی تۆپی پێی ئەوروپا ئاستی ئێستای مان سیتی لە ئاستی ئێستای ئەم 4 یانەیە باشترە ، بەڵام ئاخۆ لە مانگی شوبات و ئاداری داهاتوو ئاستی مان سیتی و ئەو 4 یانەیە وەكو ئێستا دەمێنێتەوە یان گۆڕانكاری بەسەردێت ؟؟!! بۆیە چاودێران پێیان وایە كە یانەی مان سیتی و راهێنەرەكەی گواردیۆلا چاوەڕێی تیروپشكێكی ئاسان و ئارامن بەپێچەوانەی یانەكانی دیكە كەهەموویان لەیاری ئاگرین و قورس دەترسێن .
سالار جەلال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.