بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان زانیاری لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە بڵاو دەکاتەوە، کە چەند ڕۆژێکە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە و باس لەوە دەکرێت، لە بری حەبی پاراستۆل، "کلێنیكس" دانراوە، به‌لام له راستیدا ئه‌مه حه‌ب نیه، به‌لكو جورێكى كلێنكسى ته‌ڕه له‌سه‌ر شێوه‌ى حه‌ب دروست كراوه تاكو جێگه‌ى كه‌متر بگرێت، به‌لام هه‌ر كاتێ به‌كارهێنرا یاخۆد خرایه ناو ئاوه‌وه ده‌كرێته‌وه.
لەمبارەیەوە دکتۆر گۆران میرزا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا نیشان دەدرێت حەب نییە، چونکە دواوەی بەرگەکەی ھیچ نووسینێکی لەسەر نەنووسراوە، به‌لكو كلێنكسهو له‌سه‌ر شێوه‌ى حه‌ب دروستكراوه.
ئەو مادەیەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، خۆی لە بنەڕەتدا حەب نییە و کلێنسە، ھەروەھا لە زۆربەی وڵاتە ئەورووپییەکان و ئەمریکییەکاندا ھەیە و ناوی (compressed coin tissue)ە، ئەم جۆرە کلێنسانەش لە ڕێگای ئامێری تایبەتی پەستانەوە بچووک دەکرێنەوە، ھەر کاتێکیش کەمێک ئاوی بەسەردا بکەیت، گەورە دەبێت و بۆ به‌كارهێنان ئاسایی ده‌بێت و دروستكردنیشى به‌شێوه‌ى حه‌ب بۆ ئه‌وه‌یه كه قه‌باره‌یه‌كى كه‌متر بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.