له ویلایه‌تی لۆس ئه‌جلوس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێران و جیهان " داریوش ئیقبالی " له لایه‌ن سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان بۆ مافی مرۆڤ خه‌ڵات ده‌كرێت .
له كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه له مه‌راسیمێكدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه " داریهش " هونه‌ره‌كه‌ی وچالاكییه مرۆییه‌كانی بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ته‌رخانكردووه به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵاته نێودهودهوڵهتییهی بۆ ساڵی 2018 پێبه‌خشراوه .
ئه‌م رێكخراوه " سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان بۆ مافی مرۆڤ " رێكخراوێكی گه‌نجانه‌ی جیهانییه و گرنگی به‌و كه‌سایه‌تیانه ده‌دات كه چالاكییه‌كانیان ته‌رخانكردووه بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ، رێكخراوه‌كه له سالی 2001 له‌لایه‌ن دكتۆره (ماری شاتلورت)ه‌وه له‌باشوری ئه‌فریقیا دامه‌زراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.