Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 18:01

لایه‌نه‌کانی جه‌نگی یه‌مه‌ن ئاگربه‌ستیان شکاند

29 كه‌س كوژرراون كه‌ 22 له‌وان چه‌كدارانی حوسیی بوون
کوردستان TV
100%

سه‌رباری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ نێوان لایه‌نه‌كانی جه‌نگی یه‌مه‌ن، به‌ڵام هه‌ردووك لایه‌ن ده‌ستیانكرد به‌ جه‌نگی خوێناویی و بۆردومانی چڕ له‌ به‌نده‌ری ستراتیژیی حوده‌یدییه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سێ رۆژ به‌سه‌ر ئاگربه‌سته‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی نێوان حوسییه‌كان و هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌مه‌ن تێپه‌ڕیی، به‌ڵام به‌نده‌ری حوده‌یدییه‌ هێشتاش هه‌ر له‌ژێر ئاگری جه‌نگی ئه‌م دوولایه‌نه‌ ماوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی دانیشتووانی به‌نده‌ری حوده‌یدییه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌نگی ته‌قه‌ی حوسییه‌كان  و بۆردومانی چڕی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه‌ بیستراوه‌، گه‌رمه‌ی جه‌نگه‌كه‌ش له‌ شه‌وی رابردوودا بووه‌.

یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی لایه‌نگری حكومه‌تی یه‌مه‌ن وتوویه‌تیی: به‌درێژایی ئه‌م جه‌نگه‌ی دوایی 29 كه‌س كوژرراون كه‌ 22 له‌وان چه‌كدارانی حوسیی بوون، هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمیی ژماره‌ی كوژراوانی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.