Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 18:04

لاوان: ڕۆژى ئاڵا به‌رز ڕاده‌گرین و وچان نادەین تا ڕۆحی پاکی شەهیدان بە ئاڵاو دەوڵەتی کوردستان شاد دەکەین

ڕۆژى ئاڵای كوردستانه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تى یه‌كێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان له‌ ڕۆژى ئاڵای كوردستاندا ڕایده‌گه‌ێنێت ، لاوان وەک هەمیشە ئاڵای نیشتیمان بەرز ڕادەگرن ، ئه‌مرۆڕۆژی ئاڵای کوردستانە ، ئەو ئاڵایەی لەکۆماری کوردستاندا بەرزکرایەوە و تا ئەمڕۆش بەو بەرزیە دەشەکێتەوە

یه‌كێتی لاوانى دیموكراتى كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەگەر بۆ نەتەوە خاوەن دەوڵەتەکان ئاڵا سیمبولە باڵاکە بێت ئەوا بۆ ئێمەی کورد هەم سیمبول و هەم هێمای زیندومانەوە و خۆڕاگریمانە، هەر بۆیەش دوژمنانمان بەردەوام هەوڵی شکاندنیان داوە، بەڵام بەهێز و باوەڕی پتەوی لاوان ئاڵاکەمان هەمیشە شەکاوە و پارێزراوبووە، وێڕای پیرۆزکردنی ئەو ڕۆژە پڕشکۆیە ئێمەی لاوان لەحزوری ڕوحی پاکی شەهیدان و قوربانی و ماندوبونی ڕۆڵە بەئەمەکەکانی کوردستان بەڵێنی بەردەوامبوون لە پاراستن و بەرزڕاگرتنی ئاڵاکەمان دووپات دەکەینەوە و وچان نادەین تا ڕوحی پاکی شەهیدان بە ئاڵاو دەوڵەتی کوردستان شاد دەکەین.


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.