Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 17:48

لە کەرکوک دژه‌ تیرۆر به‌هێزێکى زۆره‌وه‌ هێرشى کرده‌ سه‌ر حزبی شیوعی کوردستان

له‌ڕۆژى ئاڵای كوردستاندا
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی ئەمرۆدووشه‌ممه‌ 17 ى 12 ى 2018 ،  حیزبی شیوعی کوردستان بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان، وەک یەکەم حیزبی کوردی، ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگاکەی لە کەرکووک بەرزكردەوە، پۆلیسی رەحیماوا بە فەرمانی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق هەڵیانكوتایە سەر بارەگای حیزبی شیوعی، بە زەبری هێز ئاڵای كوردستانیان لەسەر بارەگای كۆمیتەی پارێزگای كەركوك هێنایە خوارەوە.

د.محێدین حەسەن یوسف سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئیدانەی ئەو كارەی پۆلیسی رەحیماواكرد كە بە فەرمانی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق ئاڵاكەیان لەسەر بارەگاكە هێنایە خوارەوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی ئازادی:

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 17/12/2018 بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان، كۆمیتەی پارێزگای كەركوكی حزبی شیوعی كوردستان وەكو رێزگرتنێك لەو یادە پڕشكۆیە ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگای خۆی لە شاری كەركوك بەرزكردەوە، پۆلیسی رەحیماوا بە فەرمانی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق هەڵیانكوتایە سەر بارەگای حزبمان و بە زەبری هێز ئاڵای كوردستانیان بە هاوڕێیانمان راگرت.

بەناوی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان ئەو كارە دژە ئازادی و دەستووریە ئیدانە دەكەین و داواش لە هەموو فراكسیۆن و كوردستانیان دەكەین لە بەرامبەر ئەو كارە قێزەوەنە بێ دەنگ نەبن، چونكە ئاڵای كوردستان دەستووری عێراق دانی پێداناوە و بەپێی یاسا لەهەر كوێیەك هەڵبكرێت ئاساییە.

د.محێدین حەسەن یوسف

سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان

17/12/2018

دانانى هه‌واڵ 
شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.