هه‌رچه‌نده مۆبایل رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له ژیانی رۆژنه‌مان دا به‌ڵام ده‌بێ مه‌ترسییه‌كانیش له كاتی به كارهێنانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ بزانین به‌راده‌یه‌ك هه‌ندێك جار ده‌گاته كوشتنی مرۆڤ بابزانین ئه‌و مه‌ترسیانه چین؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مۆبایل كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێت بۆنموونه له كاتی شه‌حه‌نكردنی له رێگه‌ی ته‌زووی كاره‌با یان ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كه، ئه‌مه جگه له مه‌ترسییه‌كانی پزیشكی و ره‌چاو نه‌كردنی پێداویسته‌كانی سه‌لامه‌تی.
مه‌ترسی ئاو له‌سه‌ر مۆبایل
زۆرێك له ئێمه‌مانان له كاتی سه‌رشتنمان مۆبایل له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌بینه گه‌رماو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به مۆبایل قسه بكه‌ین یان هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌و مۆبایله سه‌یری هه‌وڵه‌كان و تۆڕكۆمه‌ڵاتییه‌كان بكه‌ین ئه‌مه‌ش ئاكارو كارێكی زۆر ترسناكه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
پاڵه‌وانی وه‌رزشی روسی "ئیرینا ریبنیكوفا" له‌كاتی سه‌رشتنی له ناو(حه‌مام) گه‌رماوه كه‌ی خۆیان كۆتایی به ژیانی هات به پێی راپۆرته‌كان هۆی مردنی گرتنی ته‌زووی كاره‌با بووه به‌ڵام بابزانین چۆن ته‌زووی كاره‌با ئه‌و كچه یاریزانه‌ی گرتووه؟
"ئیرینا ریبنیكوفا" له كاتی گه‌رماوكردنی به مۆبایله‌كه‌ی قسه‌ی كردوه له هه‌مان كاتیش‌دا له‌سه‌ر شحنی داناوه له‌و كاته‌دا مۆبایله‌كه‌ی له ده‌ستی ده‌كه‌وێته ناو حه‌وزی ئاوه‌كه راسته‌وخۆ ته‌زووی كاره‌با ده‌گرێت كۆتایی به ژیانی دێت.
"ئیرینا" ته‌مه‌نی (15) ساڵان بوو نیاز وابوو به‌شداری پێشبركێی یاری بانكراتیون (جۆره وه‌رزشێكی به‌رگری له خۆكردنه) بكات .
له‌سه‌ر روداوه‌كه سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ركی ئه‌ندامانی مرۆڤ له زانكۆی مۆسكۆی پزیشكی سیتشینۆف ئه‌لیكسی گووتی: جه‌سته‌ی مرۆڤ وه‌كو گه‌ینه‌رێكی ته‌زووی كاره‌بایی كارده‌كات له‌وكاته‌ی كاره‌با به جه‌سته‌ی ده‌كه‌وێت رێك ئه‌وه به‌سه‌ر "ئیرینا ریبنیكوفا" هاتووه .
وه‌كو زانراوه له‌و كاته‌ی ته‌زووی كاره‌با به نێوجه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ڕوات هه‌موو چالاكییه‌كی ئاسایی په‌ك ده‌خات به تایبه‌تی شانه‌ی ماسولكه‌كانی دڵ به‌م جۆره‌ش لێدانی دڵ له كارده‌كه‌وێت له‌ئه‌نجامدا دابه‌ش بوونی خوێن بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته كه‌م ده‌بێت.
ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایل
له كاتی شه‌حنكردنی ئامێری مۆبایل به شێوه‌یه‌كی زۆر ئامێره‌كه ده‌ته‌قێته‌وه چونكه شه‌حنكردنی زۆر له‌و ماوه‌ی بۆی دیاركراوه پیله‌كه‌ی ده‌ته‌قێته‌وه ، بۆیه تا ده‌كرێت مۆبایل زۆر له‌سه‌ر شحن نه‌بێت.
پسپۆران ده‌ڵێن: له كاتی قسه‌كردن له رێگای مۆبایل وه له‌هه‌مان كاتدا مۆبایله‌كه له‌سه‌ر شحن بێت مه‌ترسی زۆری هه‌یه به تایبه‌تی كاره‌با گرتن .
جگه له‌وه‌ش به‌كارهێنانی مۆبایل به شه‌وان كاتێك ده‌خه‌ون مۆبایله‌كانیان له‌ژێر سه‌ریان یان له‌نزیك خۆیان دایده‌نێن، ئایا به كوژاوه‌یی بێت یان به داگیرساوی هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌و به هه‌ردوو شێوه‌كه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی به مێشك، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و تیشكانه‌ی لێوه‌ی ده‌رده‌چێت.
خاڵێكی تریش زۆر به كارهێنانی مۆبایل وا له مرۆڤ ده‌كات شتی زوو له بیر بچێته‌وه.
سه‌رچاوه/ DWمیدیا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.