ن/ ئاری ئاغۆك
یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ئاڵا و بایه‌خدان به‌و رۆژه گرنگه، ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌وه‌یی و په‌روه‌رده‌ییه، پێویسته رێز له‌و رۆژه بگیرێت و ناوه‌ندی خوێندن وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی رۆشنبیری و مێژوویی ده‌بێت له‌و ناوه‌نده ئه‌م مێژوه باسبكرێت و قوتابی و خوێندكار پێی ئاشنابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌میشه ئه‌و په‌یامه دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه پیرۆزی ئاڵا و یاده نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان ته‌نیا له‌یه‌ك رۆژ كۆ نه‌كرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و یاده‌و ئه‌و په‌یامه‌گرنگه‌ی نیشتمان، هه‌موو چركه‌ساتێك له‌نێو دڵمان بێت و جوانی و گه‌شاوه‌یی ئاڵا هه‌میشه له‌به‌رچاو بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر لایه‌نی په‌روه‌ده‌یی و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری بكه‌ین له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێت بابه‌تی (ئاڵا) و چه‌مكی (نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی) هه‌میشه له‌پێشه‌نگدا بنێین و به‌گرنگی و بایه‌خه‌وه‌خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، بێگومان كاتێ له‌رێگه‌ی وانه‌ی كوردی یاخود هه‌روانه‌یه‌كی تر باس له گه‌وره‌یی و پیرۆزی ئاڵا ده‌كرێ ئه‌وا قوتابی هه‌ستێكی لا دروست ده‌بێت و ده‌زانێت ئاڵا واته (نیشتمان، وڵات، سه‌ربه‌خۆیی)، به‌ڵام له‌رووه كرداریه‌كه‌وه كاتێ تێكه‌ڵ به‌واقیعی نێو بابه‌ته‌كان ده‌بێت ئه‌وا ئه‌و هه‌سته شاراوه‌ی لا فراوانتر و بایه‌خدارتر ده‌بێت، بۆیه له په‌روه‌رده و خوێندندا هه‌میشه هه‌وڵ دراوه، لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و خاك و وڵات مه‌ودایه‌كی فراوانی بۆ ته‌رخان بكرێت، تا قوتابی و نه‌وه‌ی داهاتوو ئاشنای به‌و بابه‌ته مێژوویی و گرنگانه بێت كه‌هه‌موومان شانازی پێ ده‌كه‌ین، بۆیه لێره‌دا بۆ زیاتر تێكه‌ڵبوونی قوتابی به‌و واقیعه و وه‌رگرتنی به‌په‌یامێكی پیرۆز و له‌بیرنه‌كراو، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین (وانه‌ی هونه‌ر) كاریگه‌ریه‌كی راسته‌وخۆ و گرنگی هه‌یه له‌سه‌رئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری قوتابی، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی جیهانه جوانه‌كه‌ی هونه‌ره‌وه به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه.
به‌پێ ی ئه‌زموونی كاركردنمان له‌و بواره گه‌یشتینه ئه‌و راستیه‌ی كه قوتابی له‌رێگه‌ی ئاواز و هۆنراوه‌ی جوان سروود‌و گۆرانیه‌كانی تایبه‌ت به ئاڵای كوردستان ئه‌زبه‌ر ده‌كات و هه‌میشه له‌سه‌ر زاریه‌تی و له‌نێو دڵیه‌تی، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی نمایشی شانۆوه چه‌ندین به‌رهه‌ممان بینیوه له‌نێو قوتابخانه‌كان، له‌رێگه‌ی نواندنی خودی قوتابیه‌وه، باسیان له مێژوو و رابردووی ئاڵای كوردستان و خۆشه‌ویستی و پیرۆزی ئه‌و ئاڵایه كردوه، بێگومان ئه‌مه‌ش ئاشنابوون و هاندانێكه بۆ قوتابیانی تر كه گه‌وره‌یی و پیرۆزی ئه‌و ئاڵایه‌یان لا خۆشه‌ویستر بێت، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی دروستكردنی وێنه‌ی ئاڵا و ره‌نگه‌كان و جوانی نیشتمان قوتابی توانیویه‌تی مه‌به‌سته شالاوه‌كانی ناخی خۆیمان له‌ڕێگه‌ی ره‌نگ و وێنه‌وه نیشان بدات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی باشی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی رۆشنبیریی و هه‌ستی نه‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌ری قوتابی به‌رامبه‌ر به ( خاك و ئاڵا و وڵات ) كه‌واته وانه‌ی هونه‌ر و بابه‌تی هونه‌ر گه‌وره‌ترین هاندان و ئاشنابوونی قوتابیه به مێژووی ئاڵای كوردستان، خۆشویستنی و به چاوی پیرۆز سه‌یركردنی لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و قوتابیانی هاوپۆل به‌تایبه‌تی، ئه‌مه باشترین ده‌روازه‌یه بۆ پته‌و كردنی بناغه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای قوتابی، كه وانه‌ی هونه‌ر و (مامۆستای هونه‌ر) سه‌رقافڵه‌ی ئه‌و لایه‌نه جوانه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنن به‌رامبه‌ر به‌ژیانی رۆشنبیریی ئێستا و داهاتووی قوتابی، بۆیه له‌گه‌ڵ شانازی كردن و دووپاتكردنه‌وه‌ی رێز و وه‌فاداری بۆ رۆژی ئاڵای كوردستان و هه‌موو رۆژه‌كانی تر، ئه‌وا هونه‌ر به‌كلیلی ناساندنی ده‌رگا رۆشنبیری و هونه‌ری و هه‌سته نیشتمان په‌روه‌ریی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان داده‌نێین، ده‌بێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌رپرسانی په‌روه‌ده وانه‌ی هونه‌ر به‌و ئاسته گه‌وره‌و پڕ بایه‌خه‌سه‌یر بكه‌ن كاتێ قوتابیه‌كی پۆلی یه‌كی بنه‌ره‌تی به رله‌هه‌موو شتێك، له‌یه‌كه‌م رۆژی هاتنی بۆقوتابخانه فێری سروودی ئه‌ی ره‌قیب و ئاڵای كوردستان ده‌بێت، پاشان بابه‌ته‌كانی تر و ئه‌لف و بێ ی سه‌ره‌تا و مامۆستا‌و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌ناسێت، بۆیه هه‌میشه شانازی به وانه‌ی هونه‌ره‌وه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر قوتابی له رۆژی ئاڵادا به‌ساده‌یی په‌یامه‌كه ده‌رببرێت و هیچ سروود و ده‌نگ و گۆرانیه‌ك ده‌رباره‌ی ئاڵا نه‌بیستێت و زۆر به‌ساده‌و ساكاری ئه‌م رۆژه‌ی تێپه‌ڕاند و ئه‌م بابه‌ته‌ی به سانایی وه‌رگرت ئه‌وا بێگومان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و (خۆشه‌ویستیی ئاڵا) ی لا پیرۆز نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بوو ئه‌وا هه‌موومان ئه‌و راستیه دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه بایه‌خ و گرنگیی وانه‌ی هونه‌ر بۆ لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ریی و په‌روه‌رده گشتیه‌كه‌وه لایه‌نێكی تایبه‌ت و قبوڵكراوی قوتابیه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.