Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 18:54

روسیا هاوکاری پێشمه‌رگه‌ و وارسی شه‌هیدان ده‌کات

له‌راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌
peshmarga
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى  كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی روسیای فیدراڵ و له‌ رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا  به‌ئاماده‌بوونی لیوا روكن باسل مه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌و میره‌  و د. رزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ، رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆمپانیای (RKP)  له‌لایه‌ن كونسوڵی گشتی روسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌بواری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌ چوو.

 له‌ده‌ستپێكی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ مێژوویه‌كانی نێوان كورد و وڵاتی روسیای فیدراڵ، هاوكات هیوایان خواست  په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌روپێشبردنی زیاتر به‌خۆییه‌وه ببینێت، خاوه‌ندارێتی كۆمپانیاكه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ن هاوكاری پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاری  شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بكه‌ن.

 (د.بێجان) سه‌رۆكی كۆمپانیای ( RKP ) به‌ سه‌نته‌ری میدیای پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند:ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویه‌ كه‌ كۆمپانیایه‌كی روسیا  له‌ بواری ته‌ندروستی باره‌گای خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌، ئامانج له‌و كۆمپانیایه‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتره‌ له‌ بواری ته‌ندروستی و نارد‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداره‌كان.

وتیشی:له‌ كۆمپانیاكه‌مان خزمه‌تی تایبه‌ت به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌  ده‌كرێت و بۆ ئه‌نجامدانی كاروباره‌‌كانیان له‌ بواری ته‌ندروستی هاوكاری زیاتر ده‌كه‌ین .

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ (د. رزگارعه‌لی) به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوی كردنه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌رزنرخاندو رایگه‌یاند: روسیا وڵاتێكی گرنگه‌ و هاوكاریكردنی  پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدانیش له‌بواری ته‌ندروستیدا هه‌نگاوێگی گرنگه‌ و سوود به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.

وتیشی: جێگه‌ی  ده‌ستخۆشیه‌  له‌مه‌ودوا، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌توانین ئه‌و نه‌خۆش بریندارانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ریان نیه،‌ به‌ نرخێكی هه‌رزانتر ره‌وانه‌ی  وڵاتی روسیایان بكه‌ین.

كۆمپانیای ( RKP ) كۆمپانیاییه‌كی كه‌رتی تایبه‌تی نیمچه‌ حكومیی وڵاتی روسیای فیدراڵه‌‌و له‌لایه‌ن كونسڵخانه‌ی گشتی روسیا له‌هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێگه‌پێدراوه‌و كارئاسانی و هاوكاری بواری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ریان له‌هه‌رێمدا نیه‌، هاوكات له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاریاندا به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ بریندارانی پێشمه‌رگه‌و وارسی شه‌هیدان هه‌یه‌.


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.