لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەبیانوی نوشتەو جادوەوە پارەیان لەكچان و ژنان وەرگرتووەو دەستدرێژییان كردۆتە سەریان .
ڕاشیدهگهێنێت ، ڕۆژی 9/12/2018 ، هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵای تۆماركرد لەدژی كەسێك بەناوی (ج ، م ، ح ) كە چۆتە لای بەمەبەستی جادو و سیحر كردن و دەستدرێژی كردۆتە سەری .
دوای كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە، دادوەر بڕیاری دا بەدەستگیركردنی تۆمەتبار بە پێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عێراقی و پاشان بۆ لێكۆڵینەوە سكاڵاكار نێردرا بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی پشكنین ،لەئەنجامدا ڕاپۆرتی پزیشكی سەلماندی كە سكاڵاكار دەستدرێژی كراوەتە سەر .
پاش بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس و لێكۆڵینەوە لە شوێنی تۆمەتبار توانرا ڕۆژی 10-12-2018 ، تۆمەتباری ناوبراو دەستگیربكرێت و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نا بە تاوانەكەیدا و وتویەتی كە دەستدرێژی كردۆتە سەر سكاڵاكار و ئافرەتێكی تریش وە پارەی لە چەند ئافرەتێكی تریش وەرگرتووە بە مەبەستی جادو و سیحر كردن بۆیان .
لهبهشێكى دیكهى پۆلیسدا هاتووه ، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەریەك لە تۆمەتباران ( ه ، ع ، ع ) ، ( م ، ع ، خ ) و (أ ، ح ، ڕ ) كە هەمان كاریان لەگەڵ ژنان و كچان كردووە بەجۆرێك بە ناوی سیحر و جادوەوە پارەیان لێوەرگرتون و دەستدرێژییان كردۆتە سەریان .
لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بە پێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیان بەردەوامە.
پۆلیس داوا لە هاوڵاتیان دهكات بە فێڵ و تەڵەكەی ئەم جۆرە كەسانە تێنەكەون و لە هەرشوێنێك لەم جۆرە كەسانە هەبوو پەیوەندی بە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن ، هەرهاوڵاتییەكیش سكاڵای هەیە لەسەر تۆمەتبارانی ناوبراو دەتوانێت بچێتە بنكەی پۆلیسی كوردسات یان هەربنكەیەكی تری پۆلیس و سكاڵای خۆی تۆمار بكات
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.