رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی رایگەیاند: ئەمساڵ 2018 لە سەرانسەری جیهاندا، چوار هەزار و 476 کەس لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی رایگەیاند کە ئەمساڵ لە سەرانسەری جیهاندا، چوار هەزار و 476 کەس لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە بەراورد بە هەمان ژمارە لە ساڵی 2017دا، لەسەدا 28 کەمیکردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوە، مەرگە کارەساتئامێزەکانی رێڕەوەکانی کۆچ، هێشتا گرنگترین کێشەکانی مرۆڤایەتیی پێکدەهێنن.
بەپێی داتاکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی لە ساڵی 2018دا، چوار هەزار و 476 کەس لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە.
حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا، هاوشێوەی چوار ساڵی رابردوو، ئەمساڵیش زۆرترینیان لە دەریای ناوەڕاستدا روویانداوە. بەوپێیەی ئەمساڵ لەنێو دەریاکەدا، دوو هەزار و 217 کەس کە بە نیازبوون بۆ ئەورووپا بپەڕنەوە، گیانیان لەدەستداوە.
گیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی كۆچه‌ی له‌مساڵانه‌ی دواییدا له ئه‌مریكای باشووره‌وه بۆ ئه‌مریكای باكوور ته‌شه‌نه‌ی كردووه له ریزی دووه‌مدا دێت. 511 كه‌س كه به هۆی هه‌لومه‌رجی ناله‌بار له کیشوەری ئه‌مریكا، كۆچیان كردبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌م و پێكدادانه تونده‌كان و كێشه‌ی ته‌ندروستی له ساڵی 2018دا له ئه‌فریقا، هه‌زار و 386 كه‌س و له ئاسیا، 134 كه‌س و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، 121 كه‌س و له ئه‌ورووپا، 107 كه‌س له میانی كۆچكردنی نایاساییدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.