Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 20:22

ئۆتۆمبێل له‌ کچە قوتابیه‌کى زانکۆی سلێمانی ده‌دات و گیانی لەدەستدا

ناوی "کەنار حاجی تاڵیب"ه‌و خەڵکی دەربەندیخانه‌
کوردستان TV
100%

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک کچە قوتابییەکی زانکۆی سلێمانی شێلا، لە ئەنجامدا گیانیلەدەستدا.

کاروان محەممەد سدیق، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 1:30ى دواى نیوه‌رۆ لەبەردەم ماجیدی مۆڵ روویداوە، ئۆتۆمبێلێک لە قوتابییەکی زانکۆی داوە، دەستبەجێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانە ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاند، شۆفێرەکە هەڵنەهاتووە، بەپێی یاسای هاتووچۆ بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکەش دەکرێت.

کچەکە ناوی "کەنار حاجی تاڵیب"ه‌و لەدایکبووی ساڵی 1996ه‌ و خەڵکی قەزای دەربەندیخانه‌و قوتابی قۆناغی سێیەمی پەروەردەی بنەڕەتی بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.