كاتژمێری ئه‌پل گیانی نەخۆشێك لەمردن رزگار دەكات و به‌كارهێنه‌رێكی له‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئه‌و نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و پێویسته سه‌ردانی چزیشكی تایبه‌ت بكات .
بەكارهێنەرێكی كاتژمێری ئەپڵ ئاماژە به‌وه ده‌كات كه لەڕێگەی كاتژمێرە ئەپڵەكەیەوە زانیاری وه‌رگرتووه كه لێدانی دڵی ته‌واو نییه ، به‌ڵام كه‌سه‌كه بێ ئاگا بووە لەوەی كە تەندروستی دڵی تەواو نییە .
ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشه ده‌لێت كه ئەو حاڵی باش بووە ، بەڵام كاتژمێرەكە رۆژانە بۆی دووبارە كردۆتەوە كە تەندروستی تەواو نییەو دەبێت سەردانی پزیشكی تایبەتی بكات.
به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی كاتژمێری ئه‌پڵ به ناچاری سەردانی پزیشكی تایبەتی دڵ و هەناوی كردووەو دوای پشكنین بۆیان دەركەوتووە كە تەندروستی دڵی تەواو نییەو لێدانەكانی دڵی باش نییە .
له كۆتاییدا نه‌خۆشه‌كه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه توشی نه‌خۆشییه‌ك بووه به ناوی " ئەتریاڵ فێبریلەیشن " كه له ساڵێكدا نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س به‌م نه‌خۆشییه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.