به هۆی نه‌خۆشیه‌وه گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی و ئه‌مریكی " نانسی ویلیسۆن " له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ، له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
ساڵانی شه‌سته‌كان سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره بوو كه له شێوازی ڕیتمی جاز توانی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوبكاته‌وه .
نانسی خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرانبه‌های جیهانی " گرامی " ه ، كه ته‌نیا به‌م هونه‌رمه‌ندانه ده‌به‌خشرێت كه له جیهاندا داهێنان له هونه‌ر ده‌كه‌ن .
به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده جیهانییه " دیفرا هال لیفی " ئاشكرایده‌كات هەرچەندە لە جیهاندا " نانسی " بە (خانمی جاز ) ناوی دەركردبوو، بەڵام گرنگی ئەو لەوەدا بوو كە دەیتوانی لەسەر ریتمەكانی دیكەی وەكو " بلوز و فانیك و بۆب " گۆرانی بڵێت بۆیە زۆر جار ئەو رەتی ده‌كرده‌وه نازناوی هونەرمەندی جازی پێ بگوترێت .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1965 ئه‌لبوومێكی به ناوی " هاو گلهد ئایام " بڵاوكرده‌وه كه زۆرترین دانه‌ی لێفرۆشرا ، كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.