له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، داواكاریه‌كى به‌په‌له ئاراسته‌ى یه‌كێتیه ناوه‌ندیه وه‌رزشیه‌كانى كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌مه‌به‌ستى داڕشتنى پلانى كاری داهاتووی یه‌كێتیه‌كان ، داواكارین به‌زووترین كات پلان و به‌رنامه‌ى ساڵی داهاتوو 2019 به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و پێویستى هه‌نوكه‌یی بۆ ئه‌نجامدانى چالاكیه‌كانتان به‌نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌مان بكه‌ن ، تابتوانین كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ین ، به‌جۆرێك ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكرێت :
1- چاڵاكیه‌كان سه‌رتاسه‌ری بێت له‌هه‌رێمى كوردستان
2- ژماره و جۆری یانه به‌شداربووه‌كان ده‌ست نیشانبكرێت
3- ڕه‌چاو كردنى شوێنى ئه‌نجامدانى چالاكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان بگرێته‌وه
4- تێكه‌ڵ نه‌كردنى چاڵاكیه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ چالاكیه‌كانى عێراق
5- سه‌رجه‌م پلانه‌كان له‌رێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمی یه‌كێتیه‌كان بێت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى یه‌كێتیه‌كه به‌كۆنووسى فه‌رمی ئاگادار بن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.