Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 01:39

داعش 700 کەسی لە نزیک سنووری عیراق - سوریا لەسێدارە داوە

دوور لەچاوی كامێراكان و بەنهێنی
کوردستان TV
100%


رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەم ماوەیەی دواییدا لەو ناوچانەی لەژێر كۆنترۆڵیدا ماونەتەوە لەناو خاكی سوریادا، 700 كەسی لەسێدارە داوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، بەووتەی چەندین سەرچاوە لەناو داعش و ئەو كەسە مەدەنیانەی لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەڵاتوون، رێكخراوی داعش دوور لەچاوی كامێراكان و بەنهێنی، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دەیان پرۆسەی لەسێدارەدانی تاكە كەسی و بەكۆمەڵی لەبەرامبەر ئەو كەسانە جێبەجێكردووە كە لەلای ئەو رێكخراوە زیندانی بوون كە لەنێویشیاندا دەیان چەكداری داعش هەبوونه‌ كە بەنیازبوون لە ریزی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەڵبێن.

ڕوانگەی سوری ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، پرۆسەی لەسێدارەدانەكان لەناو بنكەو مۆڵگەكانی داعش لەو بەشەی سوریا جێبەجێكراون كە هێشتا لەژێر كۆنترۆڵی ئەو رێكخراوەدان وەك ناوچەكانی شعفە، سوسە، باغوز و چەند ناوچەیەكی تر.

هەمان ئەو سەرچاوانە ئەوەیان ڕوونكردووەتەوە، رێكخراوی داعش نزیكەی 350-400 دەستگیركراوی بەرێگەی ڕووباری فوڕاتدا بەرەو مۆڵگەكانی لە حمس و دیر زور گواستووەتەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.