ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه سێرجێۆ رامۆس، كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی هه‌مووانی تووشی شۆك كرد، كاتێك به‌جلی خه‌لیجی له هوتێله تایبه‌تییه‌كه‌ی، تیپه‌كه‌ی هاته ده‌ره‌وه.
رامۆس وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره جلی ئیماراتی پۆشیوه‌و به یاوه‌ری چه‌ند یاریزانێكی هاوڕێی سه‌ردانی مزگه‌وتی شێخ زاید و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌یان له ئه‌بو زه‌بی كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی توانی له یانه‌ی كاشیمای یابانی بباته‌وه‌و خۆی بگه‌ێنێته یاری كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، یاریزانه‌كان پشوویان وه‌رگرتووه و بۆ كات به‌سه‌ربردنیش چه‌ند شوێنێكی وڵاتی ئیماراتییان به‌سه‌ركردۆته‌وه.
رۆژی شه‌ممه یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای زایدی وه‌رزشی له یاری كۆتایی رووبه‌رووی یانه‌ی عه‌ینی ئیماراتی ده‌بێته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.