Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 22:20

ڕۆژێک کرایه‌ پشووی فه‌رمی

پەیامێك لە گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەبۆنەی جەژنی لە دایك بوونی پێغەمبەری مەسیح حەزرەتی عیسای كوڕی مەریەم (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی برایانی مەسیحیمان لە كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین ، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دووپاتكردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانە و یەكبوونی نیشتیمانی.

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بەم بۆنەیەوه‌ بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژی سێشەممە 2018/12/25 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.