پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/12/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و ته‌ندروستیی هندستان كرد كه له پرادیپ سینگ باڵیۆزی هندستان له عێراق و چاندرامۆول كێرن باڵیۆزی هندستان له هه‌رێمی كوردستان، یاوه‌ریان بوون.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ده‌رفه‌تێكی باشی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ده‌خوازن له‌گه‌ڵ بازرگان و بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی پته‌و دروست بكه‌ن و له بواره جیاكاندا سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێم بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هندستان و هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و هاووڵاتیانی هندستان له هه‌رێمی كوردستان به ڕێكوپێكی كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له داهاتووشدا هه‌ر كۆمپانیایه‌كی هندستان بخوازێت له هه‌رێمی كوردستان كار بكات حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازییان لێده‌كات و كارئاسانییان پێشكه‌ش ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ده‌بیته مایه‌ی باشتركردن و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، له‌مباره‌یه‌شه‌وه سوپاسی باڵیۆزی هندستان له عێراق و كونسوڵی هندستانی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.