ئافره‌تێكی ئه‌مریكی ناچار بوو داوای یارمه‌تی له پۆلیس بكات پاش ئه‌وه‌ی كوڕه ته‌مبه‌ڵه‌كه‌ی ئاماده نه‌بوو بچێته قوتابخانه و، ته‌وه‌زه‌لی كرد له‌نێو جێگه‌ی نوستنیش بێته‌ده‌ر.
ئه‌وئافره‌ته ده‌ڵێت: هیچ چاره‌ی دیكه‌م نه‌بوو، ناچاربووم په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه‌م، چونكه ئه‌و به‌بێ هیچ پاساوێك ئاماده نه‌بوو له‌نێو پێخه‌فه‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه و به‌ده‌م وانه‌كانییه‌وه بچێت.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی " فۆكس نیوز "، ئه‌و ئافره‌ته كه له گه‌ڵ كوڕه تاقانه‌كه‌ی له ویلایه‌تی مه‌شیگه‌نی ئه‌مریكی ده‌ژیت، په‌یوه‌ندی به پۆلیسی فریاگوزاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژی كوڕه‌كه‌ی نه‌فه‌وتێ و له قوتابخانه ده‌رنه‌كرێت له‌به‌ر دواكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی له قوتابخانه به‌بێ هیچ پاساوێك.
ئه‌مه‌و، یه‌كێك له ئه‌ندامانی پۆلیس كه به‌رپرسه له پاراستنی قوتابخانه‌كان دوای په‌یوه‌ندی ئه‌و دایكه، گه‌یشته ماڵی ئافره‌ته‌كه و قوتابیه ته‌وه‌زه‌له‌كه‌ی به ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس گه‌یاندنه قوتابخانه.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.