سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وایه كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا بڕیارێكی دروسته و ده‌بێت له‌مه‌ودوا روسیا و ئێران و سوریا خۆیان شه‌ڕی داعش بكه‌ن.
دۆناڵد ترەمپ بەرگری لە بڕیاری کشانەوە لە سووریا دەکات و دەڵێت ئێمە پۆلیسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نین". دەشڵێت، "رووسیا و ئێران خۆشحاڵ نین ئەمریکا سووریای جێهێشتووە چونکە دەبێ لەمەودوا خۆیان شەڕی داعش بکەن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، وه‌ڵامی كاردانه‌وه و ناڕه‌زاییه‌كانی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا دایه‌وه و له یه‌كێكیاندا نوسیویه‌تی: روسیا و ئێران و سوریا و ئەوانی دیکەش خۆشحاڵ نین لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا، هەرچەندە میدیای ناڕاست وادەڵێن، چونکە ئێستا دەبێ خۆیان شەڕی داعش و ئەوانی دیکەش بکەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە ئایا ئەمریکا دەیەوێ ببێتە پۆلیسی رۆژهەڵاتی نێوه‌ڕاست هیچی دەستنەکەوێت، بەڵام ژیانی بەنرخ ببەخشێ و بە تریلیۆن دۆلار خەرج بکات لە پاراستنی ئەوانی دیکەدا لەکاتێکدا لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا ئەو کارانە نانرخێنن کە ئێمە دەیانکەین. ئایا دەمانەوێ بۆ هەتاهەتایی لەوێ بین؟ ئێستا کاتی ئەوەیە ئەوانی دیکە شەڕ بکەن.
دوێنێ چوارشه‌ممه 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، ساره ساندرز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: ده‌ستمان كرد به كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه قۆناغێكی نوێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا ئاماژه نین بۆ كۆتاییهاتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.