سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە، ئەمەریکا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە، عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران دهبهخشێت.
سەرچاوەیەك لە حكوومەتی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا ئەو ماوەیەی بۆ عێراقی دیاری كردبوو بۆ پابەندبوون بە سزاكانی سەر ئێران، بۆ 90 رۆژی تری درێژ كردووەتەوە، لەو كاتەی تا ئێستا عێراق هیچ ئامادەسازییەكی نەكردووە بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوە بۆ كارەبا و گازی ئێرانی.
عێراق رۆژانە 28 ملیۆن مەتر سێجا گاز و یەک هەزار و 300 مێگاوات کارەبا لە ئێران دەکڕێت، بەمەش لە ئەگەری پچڕانی تەواوی پەیوەندییەکان، عێراق دووچاری کەمی کارەبا و وزە دەبێتەوە.
لە ئایاری ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران کشایەوە و بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێرانی دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.