له هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ١٠ی ئیسرائیل‌دا، ئاماژه به‌وه‌كراوه بینیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌وڵیداوه دۆناڵد تره‌مپ پاشگه‌زبكاته‌وه له بیرۆكه‌ی بڕیاردان سه‌باره‌ت به كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له سووریا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب تووشی نائومێدییه‌كی گه‌وره بووه و ئه‌م هه‌نگاوه بۆ هه‌ریه‌ك له رووسیا، ئێران و حزبوڵڵا "سه‌ركه‌وتن"ه و ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ "زللـه‌یه‌ك بووه و له رووی ئیسرائیل دراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه بوونی ئه‌مریكا له‌و وڵاته تاكه كارتێكی مامه‌ڵه بووه ئیسرائیل به‌كاری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا رازی بكات رێگه له جێگیربوونی ئێران بگرێت له سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.