گۆڤاری "فۆربس"ی ئه‌مریكی لیستی ساڵانه‌ی خۆی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه.
جۆرج لۆكاس، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری سیناریۆی فیلمه‌كانی خه‌یاڵی زانستیی، توانی ریزبه‌ندی پله‌ی یه‌كه‌م بپارێزێت له لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه سامانه‌كه‌ی 5.4 ملیار دۆلار بوو.
له پله‌ی دووه‌م ده‌رهێنه‌ر ستیڤن سپێلبێرگ، هات كه سامانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 3.7 ملیار دۆلار ده‌بێت، پاشان له پله‌ی سێیه‌م ئۆپرا وینیفری، پێشكه‌شكاری به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان هات، كه ساماناكه‌ی به 2.8 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. له پله‌ی چواره‌م مایكڵ جۆردان هات به سامانی 1.7 ملیار دۆلار.
له پله‌ی پێنجه‌مدا، گۆرانیبێژی راپ، جای زی و نمایشكاری جلوبه‌رگ و كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی، كایلی جێنه‌ر، هاتن، به سامانی 900 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان، پاشان داڤید كۆپه‌رفێڵد، به سامانی 875 ملیۆن دۆلار، گۆرانیبێژی راپ، دیدی به سامانی 825 ملیۆن دۆلار، یاریزانی گۆڵف، تایگه‌ر وۆدز و نووسه‌ر جه‌یمس پاترسۆن، كه هه‌ر یه‌كێكیان سامانه‌كه‌یان 800 ملیۆن دۆلار ده‌بوو.
جێی باسه، سامانی هه‌موو گه‌وره كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشته 18.7 ملیار دۆلار، كه ئه‌م گوژمه، له به‌رهه‌می داهاتی ناوخۆیی وڵاتی ئایسلاند زیاتره.
سه‌رچاوه/ دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.