دوای زیاتربوونی نیگه‌رانییه‌كانی حكومه‌تی ئیسڕائیل به هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی سووریا، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته متمانه‌ی به‌خشیی به هاوڵاتییانی خۆی و پێی راگه‌یاندن كه حكومه‌ت رێگه له په‌ره‌سه‌ندنی پێگه‌ی ئێران له‌ناو سووریا ده‌گرێت.
ناتانیاهۆ رۆژی رابردوو بۆ هێوركردنه‌وه‌ی رای گشتیی هاوڵاتییانی ئیسڕائیل جه‌ختی كرده‌وه: حكومه‌تی ئیسڕائیل له هه‌وڵه‌كانی خۆی دژی ئێران له‌ناو خاكی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناتانیاهۆ له وتاره‌كه‌دا وتیی: بڕیاری ترامپ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی سووریا هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی سه‌قامگرتووی ئیسڕائیل نابێت و ئه‌گه‌ریش پێویست بكات ئیسڕائیل خۆی له دژی په‌ره‌سه‌ندنی پێگه‌ی ئێران له سووریا هه‌نگاو ده‌نێت و تا ئێستاش چه‌ندینجار بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانمان له سووریادا بۆردومان كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیران ئیسڕائیل بۆ متمانه‌به‌خشینی زیاتر به هاوڵاتییانی خۆی پێی راگه‌یاندن كه وڵاته‌كه‌یان جارێ به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریی له‌گه‌ڵ واشنتن له بواره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌واڵگریی و ئاڵوگوڕی زانیاریی ئه‌منیی.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.