Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 17:48

رۆژنامه‌یه‌کی ئیسڕائیلی: مۆسکۆ و ته‌لئه‌بیب و وڵاتانی عه‌ره‌بیی رێککه‌وتوون ئێران له‌ سووریا بکه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌

به‌م هۆیه‌شه‌ كه‌ ناتانیاهۆ هه‌ڵوێستی نه‌رمی هه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ئیسڕائیلیی " ییسڕائیل هیوم " رۆژی هه‌ینیی ئاشكرای كه‌ به‌ر له‌ راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، دانووستانی نهێنیی له‌ نێوان ئیسڕائیل و رووسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بیی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامداره‌وه‌ و تیایدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ هێزه‌كانی ئێران له‌ خاكی سووریا بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسڕائیلیی " i24news " و نووسیویه‌تیی: به‌رپرسێكی پله‌باڵای ئورده‌نیی كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا ببێت به‌م  رۆژنامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه‌ ئه‌مریكا و سعوودیه‌ و ئورده‌ن و ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا رێككه‌وتوون تا رێگه‌یان پێبدات به‌ ده‌ست ئاوه‌ڵایی هێزه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان له‌ سووریا بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ رێككه‌وتووه‌ تا رێگه‌ به‌ ئیسڕائیل بدات بنكه‌ سه‌ربازیی و جبه‌خانه‌كانی ئێران  و حزبوڵڵا له‌ناو خاكی سووریادا به‌ ئامانج بگرێت.

به‌ وته‌ی رۆژنامه‌كه‌ هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌ كه‌ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل هه‌ڵوێستی نه‌رمی هه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ كه‌یهانی له‌نده‌ن

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.