ن/ بكركریم حسن
چینییه‌كان ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر ویستت بۆ یه‌ك ساڵ بچێنی گه‌نم بچێنه، ئه‌گه‌ر ویستت بۆ ده ساڵ بچێنی دار بچێنه،وه ئه‌گه‌ر ویستت بۆ درێژایی ژیان بچێنی ئه‌وا مرۆڤـــ بچێنه".
بێگومان له (مرۆڤــ)چاندن واته فێركردن و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له تاكه‌كان له مرۆڤه‌كان كه هه‌موو تێڕوانینی جیهان له پێناو په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامه به‌ره‌و فێركردن كه پاشه‌رۆژی تاك و كۆمه‌ڵگه و ووڵات ده‌سته‌به‌رده‌كات و ژیانێكی ئاسوده و خۆشی فه‌راهه‌م ده‌كات و پارێزگاریش له كۆی به‌رووبوومه‌كانی سروشتی و ده‌ستكرد ده‌كات له ئه‌نجامدا ژیانێكی باش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو مسۆگه‌ر ده‌كات.
بۆیه گرنگه له په‌روه‌رده و فێركردن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وپه‌ڕی گرنگی به فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن بدرێت بۆ درێژایی ژیان ئه‌ویش په‌ره‌پێدانی زیاتری تواناكانی مامۆستایه كه به‌لایه‌نی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له سه‌رجه‌م قۆناخه‌كانی خوێندن له باخچه‌ی ساوایان و قۆناخی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و په‌یمانگاكان به‌رده‌وام په‌ره به توانا و شاره‌زایی و پسپۆرییان بدرێت به سوود وه‌رگرتن له شاره‌زایی و ئه‌زموونی شاره‌زایانی ووڵاتانی پێشكه‌وتوو له بواری په‌روه‌رده و فێركردن تاوه‌كو ئێمه‌ش وه‌كو هه‌رێمی كوردستان له ووڵاته پێشه‌نگه‌كان بین له‌و بواره به‌رده‌وام پرۆژه و پلانی درێژ مه‌ودامان هه‌بێت بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌كه، هه‌روه‌كو ووڵاتانیش به‌و شێوه‌یه ده‌ستیان پێكردووه نموونه یه‌كجار زۆرن .
(ژاپۆن) دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌و ووڵاته خاپوور بوو، به‌ڵام ئه‌وان له سه‌ر پاشماوه و كه‌لاوه‌ی قوتابخانه‌كانیان درێژه‌یان به خوێندندا و به دڵسۆزی و پسپۆری و شاره‌زایی خۆیان و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی ووڵاتانی تر، هه‌روه‌ها له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی (میسر) سه‌ره‌ڕای داڕمانی ئابوری و هه‌ژاری خه‌ڵك و حكومه‌ته‌كه‌ی و ناجێگری باری سیاسی ئه‌و ووڵاته، به‌ڵام به‌رده‌وام له هه‌وڵی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنن بۆ نموونه (دكتۆرهانی سویلم) مامۆستای په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامه له زانكۆی (ئهخن) له ئه‌ڵمانیا، وه یه‌كێكه له گرنگترین شاره‌زایانی بواری په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له جیهان بۆ دانانی گه‌شه‌پێدانی گشتگیر له سیسته‌می فێركردنی بنه‌ڕه‌تی له ووڵاتی میسر له‌و پرۆژه‌یه‌ی كه كاری لێ‌كرد چوار ساڵ به‌رده‌وام بوو زیاتر له بیست شاره‌زایانی فێركردن له ناو میسر و له ده‌ره‌وه‌ی میسر به‌شدارییان كرد له ژێر ناونیشانی (فێركردن له پێناو په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له میسر) كه یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشتی دارایی و سه‌رجه‌م جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كه‌ی كرد كه بریتی بوو له زیاتر (له یه‌ك ملیۆن و نیو یۆرۆ) وه به‌باشترین پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی فێركردن ناساندرا له ساڵی (2014) جێ به‌جێ كرا كه ئامانجی ئه‌و پرۆژه‌یه بریتی بوو له فێربوونی كارامه‌ییه‌كانی رهفتاروبنهماو به‌هاكانی پێویست بۆ دیاری كردن و ده‌ستنیشان و هێنانه به‌رهه‌می نه‌وه‌ی كارا و به سوود و جێ به‌جێ كردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانی كه‌سایه‌تی باش و سه‌ركه‌وتوو و متمانه به‌خۆبوون و ......تا دوایی.
بۆیه به پێویستییه‌كی زه‌روری هه‌نووكه‌یی و درێژخایه‌نی ده‌زانم هاوشان له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و گونجاندنی ناوه‌ڕۆكی پرۆگرام و په‌رتووكه‌كانی قوتابخانه پێویسته به‌رده‌وام و به‌رده‌وام په‌ره به‌تواناكانی مامۆستایان بدرێت وراهێنانی به‌رده‌وام مه‌شقی به‌رده‌وام بهرهوفێركردن له پێناو په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به پێی پسپۆرییه‌كان و شاره‌زایی.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.