ئه‌م دووانه‌یه كه له جیهاندا زۆر لێك ده‌چن ده‌یانه‌وێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك بكه‌ن كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویشتی له‌نێوانیاندا هه‌یه.
ئانا و لوسی ته‌مه‌ن 33 ساڵان له رێگای تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوایان كردووه هاوسۆزییان بۆ ده‌رببڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساكانی وڵاتی ئوسترالیا رێگا به دووژنی نادات كه ببنه هاوسه‌ری پیاوێك.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئه‌مرۆ دوو كچه دووانه‌كه به كه‌ناڵی هیوز-ی ئیسرائیلیان گوتووه: یه‌ك هاوبه‌شمان به‌ناوی بن بیَرن هه‌یه ، به‌ڵام یاساكانی ئوسترالیا پێمان ده‌ڵیَت نه‌خێر ناتوانن، ئایا ئێمه چی بكه‌ین.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.