Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 21:58

بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ی خواردن مایکرۆوەیڤ به‌کارمه‌هێنه‌

هەردو سوپای ئەمریکی و رووسی بەکارهینانی مایکرۆوەیڤیان قەدەغەکردوە
کوردستان TV
100%


مایکرۆوەیڤ یه‌كێكه‌ له‌و ئامێرانه‌ی كه‌ له‌ زۆربه‌ی ماڵه‌كان هه‌یه‌ و سوودی لێوه‌رده‌گرن بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌كان ، به‌ڵام ئه‌و ئامێره‌ كۆمه‌ڵێك زیانی هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ پێی نه‌زانین .

ئه‌م ئامێره‌ پیکهاتە ئەندامیەکانی خۆراک دەگۆری و بەمەش کیشە بۆ سیستەمی هەرس لە مرۆڤ دا دروست ئەکا ، هه‌روه‌ها هۆکاریکە بۆ دروست کردنی پیکهاتەی زیانبەخش کە مرۆڤ دووچاری نەخۆشی مەترسی دار ئەکاتەوە .

هەر خۆراکیک بە مایکرۆوەیڤ گەرمبکریتەوە نزیکە ی ٦٠-۹٠٪ بەها خۆراکیەکەی لەدەست  ده‌دات و پیکهاتەی کیمیایەکانی خۆراک دەگۆری کە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری لەش دوچاری لاوازی دەبیت .

گەرمکردنەوەی گۆشت و شیر بە مایکرۆوەیڤ هۆکاریکە بۆ دروستبونی پیکهاتەی مەترسی دار کە هۆکارن بۆ شیرپەنجە لەوانە " نتروسودیسانولامین " ، هه‌روه‌ها بەهۆی گۆرانکاری لە پیکهاتەی خۆراک کاریگەری راستەوخۆی دەبی لە سر لیمفە گرییەکانی مرۆڤ .

بە پیی تویژینەوەکان زۆر خواردنی خۆراکە گەرم کراوەکان بە مایکرۆوەیڤ مەترسی توش بون بە شیرپەنجەی کۆ ئەندامی هەرس زیاد ئەک و دەبیتە هۆی تیکشان و لە ناوبردنی هەمو جۆرەکانی ڤیتامین لە ناو خۆراک بەمەش مرۆڤ هیچ سودیکی لە خواردنیان دست ناکەویت .

له‌به‌ر ئه‌و چه‌ند هۆكاره‌ی له‌سه‌روه‌ باسمان لێوه‌كرد ، بەمەبەستی گەرمکردنەوەی خۆراک ، هەردو سوپای ئەمریکی و رووسی بەکارهینانی مایکرۆوەیڤیان لە ناو سوپاکەیان قەدەغەکردوە .
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.