ئاژانسی فه‌رمی ھه‌واڵی لوبنان بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له میانی به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی لوبنان به‌سه‌ر ئاسمانی ژماره‌یه‌ك ناوچه له باشوور و بیقاع رۆژھه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، فڕیون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل به نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌ی نبتییه و ھه‌رێمی تفاح فڕیون كه له میاندا باڵۆنیان ھه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی ھه‌واڵی لوبنان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ھه‌روه‌ھا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له ئاسمانه‌وه، وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی رۆژھه‌ڵاتی لوبنانیان گرتووه.
به‌پێی ئاژانسی ناوبراو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له ده‌ریاوه كایه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی به‌زاندووه و بۆ چه‌ند جارێك به ئاسمانی نه‌بتییه و ھه‌رێمی تفاح باشووری لوبنان فڕیون.
تا ئێستا ئیسرائیل ھیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.