ئه‌نچیلۆتی له گه‌شتی وڵاتان وه‌كو ڕاهێنه‌ر، له كتێبه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه ده‌كات: كاری یه‌كه‌می ڕاهێنه‌ران ڕێزگرتن و گونجاندنه له‌گه‌ڵ كلتور و زمان و جۆری بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه ئه‌مه‌ی پێش پلانی هونه‌ری خستووه، له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌وه‌ی دووه‌مه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ڕاهێنه‌ران خۆسییه مۆرینهۆ ته‌نیا بیری لای ئه‌وه‌یه كه خودی خۆی ده‌توانێت، وه‌كو كارێزما به‌سه‌ر (كلتور و زمان و بیر و ته‌كتیك و تۆپی پێ)ــدا زاڵ بێت، یان هیچ كاتێك نه‌یتوانییوه وه‌كو پیاوێكی ڕهوشتناس ستافێكی كارای له‌گه‌ڵدابێت به‌پێی باردۆخی گۆڕانكارییه هونه‌رییه‌كان به‌ره‌و پێش بچێت و هه‌میشه به پاڵپشتی مێژووه‌كه‌ی له (پۆرتۆ و ئینته‌ر میلان) به‌ره‌و ڕووی تیپ و یاریزانه‌كانی بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌میشه وایكردووه ئه‌م ڕاهێنه‌ره له زه‌لكاوی پیسدا مه‌له بكات، بۆیه هه‌ركاتێك كارت و گوشاری بردنه‌وه‌ی نه‌بێت، ئه‌وه ناچاره بیانووی (ئیداره، ناوبژیوان، ڕاگه‌یاندن، هانده‌ران، یاریزانان)...تاد، هۆكاری یهكهمنی ئه‌م پیاوه پڕ له شكستهبوون.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له مێژوودا براوه‌بوون ده‌رسیان له هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه وه‌رگرتووه، یاخود هه‌ر نه‌بێت وانه‌یه‌ك له شكسته‌كانی خۆی وه‌كو كارنامه و به‌رچاو ڕوونی خستۆته پێش خۆی، به‌ڵام مۆرینهۆ هه‌رگیز له‌ڕووی ده‌رونی و هونه‌ری و سیاسی نه‌یتوانییوه بۆیه‌ك سات ئارامی له‌ژووی جل گۆڕین و ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیدا دروست بكات، ته‌نانه‌ت هێنده له ئه‌ستێره‌كانی دووربووه، وای لێهاتبوو باشترینه‌كانی وه‌كو ته‌حه‌دای ناوبراو یه‌ده‌گ ده‌كرد و به هیچ جۆرێك پابه‌ندی پلانی ته‌كتیكی ئیتیكی و ئه‌خلاقی یانه‌كه‌ی نه‌ده‌بوو. مۆرینهۆ ماوه‌ی ده ساڵه وه‌كو ڕاهێنه‌رێكی ماندوو به‌بێ پشوودان هه‌ر وه‌رزه و له یانه‌یه‌ك جێگیربووه، ئه‌مه‌یان ئاساییه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا پیاوی سپێشه‌ڵ وه‌ن چۆن ده‌توانێت به‌بێ پشوو و بیركردنه‌وه هێنده له‌نێو تیپه گه‌وره‌كان به‌بێ زانیاری و ئهبدهیهتی تازه‌ی تۆپ تیپه‌كانی سه‌ربخات؟
بێگومان هه‌موو ئاشناین به شێوه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره، كه بریتییه له ده‌سخستنی تۆپ و گه‌یشتی به هێرشبه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا، كه ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا سانا و ساده‌یه و هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن به باشترین شێوه ڕایبگرن، له كاتێكدا هاوڕێ ڕاهێنه‌ره‌كانی ئه‌و له ئێستادا ئه‌زموونی ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن تۆپ و ڕووبه‌ر ده‌ست ده‌خه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانت ئه‌ستێره‌بن، یان چۆن ده‌توانی له‌گه‌ڵ كه‌ش و كێشی خێرایی یاریی ئه‌مڕۆ و ستاره توونده‌كان به‌ره‌نگار بێت؟
ئه‌وه‌ی مۆرینهۆی تاڕاده‌یه‌ك له مانچسته‌ر یونایتدا هێشتبووه خوێندنه‌وه‌ی وردی ئاستی (90) خوله‌كی یارییه‌كان بوو، كه‌چی له‌م هه‌فتانه‌ی كۆتایی ئه‌مه‌شی بۆ نه‌ده‌كرا، وه‌كو بڵێی له‌بیری ئه‌وه‌دابوو ده‌ری بكه‌ن و بڕی جه‌زایی پاره‌ی گرێبه‌سته (22) ملیۆن دۆلارییه‌كه‌ی پێبده‌ن و خۆی له ژاوه‌ژاوی تیپه سووره گه‌وره‌كه ڕزگار بكات. مۆرینهۆ جگه له‌وه‌ی وه‌كو كه‌سێكی ئارام نه‌یتوانیوه ئه‌و خولانه‌ی تێدا ڕاهێنهربووه دڵی هانده‌ران به‌ده‌ست بێنێت، بگره دوای ڕۆیشتنی له‌و یانه و خولانه زۆرترین فۆكس و قسه‌ی ناشرینی به‌رامبه‌ر به‌وانیش كردووه، كه پێشتر ئه‌مه‌ی له مه‌درید وه‌كو كاره‌سات باس ده‌كرا، كه‌چی ئێستا ده‌یه‌وێت به‌بێ لێخۆشبوو‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆلای ئه‌و هاندهرانەی سه‌رده‌مانێك زۆرترین قسه‌ی پێ وتوون، دیاره ئه‌مه‌ش نیشانه و خاڵ ده‌خاته سه‌ر كه‌سایه‌تی نه‌خۆش كه‌وتووی خۆسییه. به بۆچوونی من پێویسته ناوبراو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خۆی ون بكات، زیاتر چاو له یاریی و گۆڕانكارییه ته‌كتیكی و ئیدارییه‌كان بكات، پاشان به ڕووخسارێكی تازه و ڤیرژنێكی نوێی یاریی تۆپی پێوه بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان، چونكه ئه‌و ده ساڵه نه‌ك له گه‌ڕه‌كێك دراوسێهكانی به‌هۆی باربارۆكێ نه‌ناسیوه، به‌ڵكو كاتی نه‌بووه به‌ته‌واوی له خانووه‌كه‌ی خۆیدا پشوو بدات. وه‌كو چۆن خۆی ده‌ڵێت:
هه‌ركات تیپه‌كه‌م تووشی شكست و ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت، ئه‌وه خێزانه‌كه‌م (ماتیلد ڤاریا) كاتێك ده‌چمه ماڵه‌وه له‌ژووی نووستن و به‌ڕووتی هه‌موویم له‌بیر ده‌باته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كه‌شه بارگاوییه دوور بكه‌ومه‌وه".
له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا كاتێتی ئه‌ی جۆزییهی پڕ له شه‌رمه‌زاری بچیته‌وه ماڵه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له باخه‌ڵی خێزانه‌كه‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بیر له تۆپی پێ بكه‌یته‌وه.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.