دایكێكی به‌ساڵاچوو كه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 98 ساڵان بۆ بایه‌خدان به كوڕه 80 ساڵییه‌كه‌ی چۆته نێو خانه‌ی به‌ساڵاچووان ،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك له نزیك كوڕه‌كه‌ی بێت و پاڵپشتی بكات.
تۆم، كوڕی ئه‌و دایكه به‌ساڵاچووه ، تا ئێستا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه‌و هه‌موو ژیانی له‌ته‌ك دایكی بردۆته سه‌رو ماوه‌ی دووساڵیشه براوه‌ته نێو خانه‌ی به‌ساڵاچووان.
له‌مباره‌یه‌وه تۆم به دایكی ده‌ڵێیت: تۆ هیچ كاتێك ناوه‌ستیت كه دایكم نه‌بیت و ده‌شڵێت: من زۆر خۆشحاڵم كه دایكم له گه‌ڵم بژیت و چونكه ئه‌و ده‌زانێ چۆن بایه‌خم پێبدات.
ئادا كتینغ ، ته‌مه‌نی 98 ساڵانه‌و دانیشتووی شاری لیڤه‌رپووله له بریتانیا، خاوه‌نی چوار منداڵه كه پێك هاتوون له تۆم، باربرا، مارگی، جانێت، كه ئه‌مه‌ی دواییان له ته‌مه‌نی 13 ساڵی كۆچی دوایی كردووه
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.