تۆماس سیلیڤان بازرگانێكی چای بوو له شاری نیویۆرك، ئه‌م بازرگانه نموونه‌ی چایه‌كانی ده‌نارد بۆ كڕیاره‌كانی خۆی، به‌ڵام نموونه‌ی چایه‌كانی ده‌كرده نێو پارچه قووماشێكی بچووك كه له حه‌ریر دروستكرابوو، تا كه‌مخه‌رجی بكات، به‌ڵام كڕیاره‌كانی نه‌یانده‌زانی ئامانجی ئه‌م بازرگانه چییه له دانانی چایه‌كان له نێو كیسه‌دا، كڕیاره‌كانیش لای خۆیانه‌وه وایانده‌زانی چایه‌كه ئاماده‌كراوه بۆ خواردنه‌وه، بۆیه ئه‌و كیسه چایانه‌یان ده‌خسته نێو ئاوی گه‌رم و دواتر ده‌یانخوارده‌وه. به‌مشێوه رێگه‌یه‌كی خێرا و نوێ دۆزرایه‌وه بۆ ئاماده‌كردنی چای، چونكه له پێشتردا ئاماده‌كردنی چای ئه‌رك و كاتێكی زۆری پێویستبوو.
له ساڵه‌كانی په‌نجای سه‌ده‌ی رابردوو، به چه‌ند قۆناغێكی جیاواز ده‌ستكرا به دروستكردنی چای كیس و هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌سه‌رداهێنرا. سه‌ره‌تا كیسه‌ی چایه‌كه له قوماشی حه‌ریر دروستكرا، دواتر گۆڕدرا بۆ پارچه قوماشێكی روون و ته‌نك، له كۆتاییدا گۆڕدرا بۆ كاغه‌ز.
سه‌رچاوه/ دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.