Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 00:56

چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانتان له‌ تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌رکه‌وتووبن

نابێت فشاری زۆریان لێبكه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌هه‌موو ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌ قوتابیان هه‌یه‌، كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی به‌ ناخۆشترین كات داده‌نرێت له‌ هه‌موو ماڵه‌كان، زۆرینه‌ی دایك و باوكان نازانن به‌ چ جۆرێك مامه‌ڵه‌ ته‌ندروست له‌گه‌ڵ منداڵه‌ قوتابیه‌كانیان بكه‌ن، له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا دایك و باوك هۆكارن بۆ زیادبوونی دڵه‌ ڕاوكێی منداڵه‌كانیان.

دایك و باوك ده‌توانن سوود له‌م پێنج هه‌نگاوه‌ ببینن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوازێكی دروست له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن:

1. هه‌نگاوی یه‌كه‌م:

پێویسته‌ دایك و باوك هانی منداڵه‌كانیان بده‌ن بۆ خوێندن و نابێت فشاری زۆریان لێبكه‌ن و به‌هۆی ئه‌و فشاره‌شه‌وه‌ گرفتی ده‌روونیان بۆ دروست بكه‌ن، چونكه‌ منداڵ هه‌ر بۆخۆی له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا له‌ ژێر فشاری ده‌روونیدایه‌، وه‌ پێویست ناكات دایك و باوك زۆریان لێبكه‌ن و فشاری زۆریان بخه‌نه‌ سه‌ری، به‌ڵكو پێویسته‌ دایك و باوكه‌ خۆیان فشار بخه‌نه‌ سه‌رخۆیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی جوانتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یاندا بكه‌ن و به‌رده‌وام به‌ شێوازی جۆراوجۆر هانی بده‌ن بۆ خوێندن و تێكۆشانی منداڵه‌كه‌یان و نزاو پاڕانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ بكه‌ن.

2. هه‌نگاوی دووه‌م:

پێویسته‌ دایك و باوك هه‌وڵبده‌ن خشته‌یه‌كی جوان و ڕێك و پێك بۆ منداڵه‌كانیان دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ جوانی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌رتوكه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك دایك و باوك له‌و كاته‌دا به‌ ئاره‌زووی خۆیان خشته‌ی پێداچوونه‌وه‌ بۆ قوتابیه‌كانیان داده‌نێن به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاوێژ به‌ قوتابیه‌كه‌ بكه‌ن، پێویسته‌ منداڵه‌كه‌ خۆی به‌شێك بێت له‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدا به‌یه‌كه‌وه‌ خشته‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌رتوكه‌كانی دابنێت و ئه‌مه‌ش هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی باش و چاك له‌ خوێندنه‌كه‌ی سه‌ربكه‌وێت.

3. هه‌نگاوی سێیه‌م:

كاتێك كه‌ قوتابییه‌كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پێویسته‌ دایك و باوك به‌ خێرایی لێپرسنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ یانیش نا، چونكه‌ ئه‌مه‌ وای لێده‌كات هه‌ڵه‌كانی بیر بكه‌وێته‌وه‌و خه‌می پێ بخوات و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی داهاتووی باشتر خۆی ئاماده‌ نه‌كات، بیرو هۆشی هه‌ر لای هه‌ڵه‌كانی بێت.

4. هه‌نگاوی چواره‌م:

پێویسته‌ وه‌ك پشوویه‌ك به‌ منداڵ له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان و خوێندن ناو به‌ناو له‌ماوه‌ی دوو سه‌عات جارێك (10 – 15) ده‌قیقه‌ پشووی پێبدرێت، چونكه‌ ناكرێت منداڵه‌كه‌ ته‌واوی كاته‌كانی هه‌ر به‌ خوێندنه‌كه‌ بباته‌ سه‌ر، بۆیه‌ پشوودان به‌ منداڵه‌كه‌ وای لێده‌كات كه‌ زیاتر ته‌ركیز بكات و بزانێت كام بابه‌ته‌ گرنگه‌ به‌ باشتر بیخوێنێت، یانیش له‌ كام بابه‌ت تێنه‌گه‌یشتووه‌ باشتر بیخوێنێته‌وه‌.

5. هه‌نگاوی پێنجه‌م:

نزاو پاڕانه‌وه‌ كه‌ باشترین هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ هانده‌ری منداڵه‌كه‌ت تا بتوانێت پله‌ی باش به‌ده‌ست بهێنێت، كاتێك منداڵ ده‌زانێت به‌ شێوه‌یه‌كی باش دایك و باوكی هانده‌رینی بۆ خوێندنه‌كه‌ی ئه‌ویش زیاتر گه‌رموگوڕتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پله‌ی باش به‌ده‌ست بهێنێت.

سه‌رچاوه‌/ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.