Erbil 38°C دووشەممە 17 ئاب 06:01

نه‌جمه‌دین که‌ریم: بڕیاره‌که‌ی دادگای که‌رکوک دژی رێبوار تاڵه‌بانی بڕیارێکی ته‌واو سیاسیه‌

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌ركوك دژی رێبوار تاڵه‌بانی بڕیارێكی ته‌واو سیاسیه‌
کوردستان TV
100%

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك سه‌باره‌ت ‌به‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای کەرکوک بۆ ده‌ستگیركردنی رێبوار تاڵه‌بانی بڕیارێكی ته‌واو سیاسییه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان وپشتگیری بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. 

پارێزگاری كه‌ركوك گوتیشی: به‌و پێیه‌ی كه ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا لێك نزیك بوونه‌ته‌وه‌ نابێت رێگه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی پێشوو بدرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌زوویی ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.