ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 27 ى 12 ى 2018 ، فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئامارەی رووداوەكانی ساڵی 2018ی راگەیاندو بەپێی ئامارەكان لەماوەی ئەو ساڵەدا 1749 كەس بونەتە قوربانی.
فازل حاجی راشیگه‌یاند ، لەساڵی 2018 دا 1348 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە كە بەهۆیەوە 262 كەس گیانیان لە دەستداوە ، 1401 كەسیش برینداربوون.
گوته‌بێژى هاتووچۆ له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشیگه‌یاند ، له‌سالى 2018 ، 4369 شۆفێری سەرپێچیكار كەیسەكانیان یەكلا كراوەتەوە ، دوو هەزار و 160 ئۆتۆمبێل و 909 ماتۆڕسكیل دەستیان بەسەرداگیراوەو شۆفێرەكانیان رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێنج هەزار ئۆتۆمبێل و نۆ بارهەڵگر بەهۆی زۆری و بەرزی بارەكانیانەوە سزادراون .
لهبهشێكى دیكه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى فازل حاجیدا رایگه‌یاند ، له‌سالی 2018 دا ، 76 هەزار و 999 ئۆتۆمبێل ژمارەیان پێدراوە، و 139 هەزار و160 مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێکراوە ، 773 هەزار و 99 ئۆتۆمبێل تۆماركراون به گوێره‌ی دواین ژماره‌ی تۆماركراوی ئۆتۆمبێل، و هەروەها 20 هەزار و 583 مۆڵه‌تی شوفێری دراوه و كۆی گشتی مۆڵه‌تی شوفێری 525 هەزار و 260 مۆڵه‌ته له‌و ژماره‌یه‌ش 59 هەزار و 435 مۆڵه‌ت به ئافره‌تان دراوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.