بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-12-2018 له پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان وه له بوونی ته‌م له ناوچه جیاجیاكانی رێزگای هه‌ولێر.
له پارێزگای سلێمانی ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌روه‌ها له پارێزگای دهۆكیش به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ولێر، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان وه له بوونی ته‌م له ناوچه جیاجیاكانی رێزگا.
له پارێزگای كه‌ركوكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارانی پچڕ پچڕ.

هەر به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی سبەی شەممە 29-12-2018 له هەریەك لە پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێك جار ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی باران و به‌فر به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگادا پاشان له كاته‌كانی ئێواره‌دا كه‌شه‌كه جێگیرده‌بێته‌وه.
له پارێزگای كه‌ركوكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت .


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.